ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت پێم وانیە کە هەوڵەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها شانشینی سعودی بۆ رێگریکردن لە بەرەوپێشچوونی رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی نێوان تاران و زلهێزانی جیهانی هانی تاران بدات ئەو رێکەوتنە هەڵوەشێنێتەوە. دەشڵێت رێکەوتنە ئەتۆمیەکە کاریگەری ئەرێنی زۆرکەمی هەتا ئێستا هەبووە لەسەر باری ئابوری ئێران. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکاوە لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر و شیکاری کاروباری سیاسی ئێران سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.