لە پاش پرۆسەی ئازادی عێراقەوە دوای کۆتاییهاتن بە هەر هەڵبژارندێکی پەرلەمانی وەکو بەشێک لە پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە دەبێت گەورەترین فڕاکسیۆن لە نێو پەرلەمان پێکبهێنرێت.
بە پێی ژمارەی دانیشتوانی عێراق و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لایەنی شیعە هەمیشە خاوەنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بووە و ڕێبەرایەتی پرۆسەیەکی چوارساڵەی کردووە.
بەڵام ئەمجارە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوماڵی شیعەوە موقتەدا سەدر کە خاوەنی 73 کورسییە دەیەوێت ئەو نەریتە بگۆڕێت و چەند لایەن یان لایەنێکی شیعە دووربخاتەوە و لە ئەنجامی ئەو دوورخستنەوەیەشدا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. هاوکاتی ناکۆکی نێو ماڵی شیعە کوردیش ئەم جارە یکڕیز نین لە وتووێژەکانیاندا لەگەڵ لایەنەکان.
بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتەو هەوڵەکانی کورد بۆ چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا بەرنامەی تیرێژ میواندارێتی بەهرۆز جەعفەر سەرۆک و دامەزرێنەری پەیمانگای مێدیتیریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی دەکات.