Accessibility links

ڕزگار عەلی: بەشداری لایەنە کوردیـیەکان بەیەک لیست بەهۆی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەوە بووە


حزبە کوردستانیـیەکان بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پاریزگاکان دەکەن، لەو پارێزگایانەی بە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ناسراون. هەتا ئێستا نزیکەی 16 لایەنی سیاسی بڕیاریان داوە لەو لیستەدا بن.

"رزگار عەلی حەمەجان" ئەندامی مەکتەنی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت لایەن سیاسیەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دووچاری پەرتەوازەیی بوون ، ئەمەش کاریگەری خراپی کردە سەر دانیشتوانی ئەو ناوچە ناکۆکی لەسەرانە لە هەر چوار پارێزگای کەرک و سەلاحەدین و دیالە و هەروەها موسڵ. دەشڵێت ئەم دەستپێشخەریە بۆ بەشداری هاوپەیمانی کوردستانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئاماژە پێکراو بەیەک لیستی هاوبەش، لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

تەواوی ئەم وتووێژەی سمکۆ عزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ "رزگار عەلی حەمەجان" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00


XS
SM
MD
LG