Accessibility links

عەلی سیستانی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی عێراق


رابەری باڵای شیعەکانی عێراق ئایەتوڵا عەلی سیستانی ئەمڕۆ هەینی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە رەوشی ئیفلیج بووی سیاسی ئاکامی ناڕەزاییەکان ئەوەی بەرۆکی عێراقی گرتوە.

شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلائی
شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلائی

عەبدول مەهدی ئەلکەربەلائی نوێنەری رابەری باڵای شیعەکان لە عێراق گوتی ؛ بەهۆی دواکەوتن لە دۆزینەوەی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێ، ئایەتوڵا عەلی سیستانی تەمەن 89 ساڵان داوای لە پەرلەمانتارانی وڵات کردوە هەتا زووە حوکمەتێکی نوێ دابمەزرێنن و هەتا دەکرێت بە شێوەیەکی ئەوپەڕی خێرا و ئاشتیانە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئیستا و هەروەها بۆ رێگریکردن لە گەیشتن بە ئایندەیەکی نادیار و رەوشی بێسەرو بەری و هەروەها شەڕی ناوخۆ، ئەمەش بە پشت بەستن بە عێراقیەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بە هۆی دوو مانگ لە ناڕەزای جەماوەری دژ بە حوکمڕانانی ئێستای عیراق، وڵات دووچاری دژوارترین قەیران و ئاستەگ بوەتەوە، ئەمەش توندترین ناڕەزاییە کە لەساڵی 2003 وە عێراقی پێدا تێدەپەڕیت، واتە لە دوای داگیرکردنی عێراق بە رابەرایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەوەی کۆتایی بە رژێمی دکتاتۆری وڵات سەدام حوسەین هێنا.

خۆپیشاندەران لە عێراق دەسەڵاتداران تۆمەتباردەکەن بە گەندەڵی و نەبوونی دەرفەتی کار ، هەروەها داوای نەمانی تەواوی ئەم گروپە سیاسیە دەکەن ئەوەی وڵات بەڕێوە دەبەن.

بە هۆی ناڕەزایەکانی دوو مانگی رابردوەوە نزیکەی 460 هاوڵاتی عێڕاقی کوژراون و 25 هەزاریش بە هۆی پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی عێراقی لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی باشور هەتا ئێستا بریندار بوون. پەرلەمانی عێراق بە ئەندازەیەکی زۆر دابەشبووە و لە هەوڵو تەقەلادابوون بۆ دانانی جێگرەوەیەک بۆ عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئەوەی دەستی لە کار کێشاوەتەوە ، بەڵام هەتا ئێستا پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە سەرکەوتوو نەبووە.

XS
SM
MD
LG