Accessibility links

عەلی سیستانی ڕەخنە لە هێزەکانی ئاسایش لە شاری نەجەف دەگرێت


رابەری باڵای شیعەی عێراق ڕەخنەی لە هێزەکانی ئاسایشی عێراق گرت بەهۆی وەک دەڵێت نەیانتوانیوە پارێزگاری لە گیانی ئەو خۆ پیشاندەرانە بکەن، ئەوانەی لە میانەی پێکدادانەکاندا لەم هەفتەیەدا لە شاری نەجەف کوژران.

وتەکەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینی لەلایەن ئەحمەد ئەلسافی نوێنەری لە شاری کەربەلا خۆێندرایەوە. وتی سیستانی کاری توندوتیژیەکانی ئەم دواییەی شاری نەجەفی سەرکۆنەکرد و ڕەخنەشی لە هێزەکانی ئاسایش گرت بۆ شکستهێنانیان لە رێگریکردن لە روودانی ئەو توندوتیژیانە. سیستانی وتوویەتی دەبێت هێزەکانی ئاسایش بەرپـرسیارێتی ئاسایش و سەقامگیری لە ئەستۆبگرن.

لە میانەی توندوتیژیەکانی شاری پیرۆزی نەجەف ئەوەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی تیایدا نیشتەجێیە ، 8 خۆپیشاندەری دژ بە حکومەتی عێراق کوژران دوای ئەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانکوتایە سەر چادرەکانیان ئەوانەی تیایاندا مانیان دەگرت.

کوشتنی خۆپیشاندەران لە شاری نەجەف گرژی و ئاڵۆزی نوێی لەسەر شەقامەکانی ناڕەزایی لە عێراق خولقاند. لەماوەی چەند مانگی رابردووی ناڕەزایەکان لە عێراق نزیکەی 500 کەس کوژراون.

جێی ئاماژەی توندوتیژیەکانی ئەم دواییە گەنجانی ناڕازی لە حکومەتی عێراقی کرد بە گژ زۆرێک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر ، ئەوانەی بە کڵاو شینەکان دەناسرێن. دوای ئەوەی موقتەدا سەدەر لە هەفتەی رابردوودا گەیشتە رێکەوتن لەگەڵ ئەو لایەن سیاسیانەی کە ئێران پشتیوانیان دەکات ، کڵاو شینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر کەوتونەتە وێزەی خۆپیشاندەران و لە چەند رووداوێکدا لە خۆپیشاندەرانیان داوە.

XS
SM
MD
LG