د. بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت ؛ سەرکەوتنی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بەندە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کارەکانی و هەروەها راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هێز ولایەنە سیاسیەکانی وڵات . دەشڵێت نابێت کەموکورتیەکانی پەیوەست بە کێشە و نەناردانی موچەی هەرێم ، هەمووی تەنها بخرێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکو حوکمەتی ناوەندیش لێی بەرپرسیارە.
د. بەهار ئاماژە بەوەدەکات کە چارەسەربۆ قەیرانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا ، رێکەوتنێکی نوێیە لەسەر بنەمای رەوشی ئابوری و سیاسی ئێستا لە عێراق و پێویستە حکومەتی هەولێریش پابەندی ئەو رێکەوتنە ببێت . سەبارەت بەو پەیامەی کە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق موستەفا کازمی دای بە پۆشینی بەرگی هێزەکانی حەشدی شەعبی ،د. بەهار دەڵێت ئەوە پەیامێکی هەڵە بوو ، چونکە هێزەکانی حەشدی شەعبی تەنها بەشێکن لە کۆی سیستمی لەشکری عێڕاقی. ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ د. بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامیداوە.