Accessibility links

دۆخی کەرکوک جێگیرە و قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەڵگیراوە


ڕۆژی یەکشەممە دوای خۆپیشاندانەکان و شەڕ و پێکدادانەکان لە شاری کەرکوک قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە شارەکەدا هەڵگیرا.

سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ڕۆژی شەممە قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە شارەکەدا ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان گۆڕان بۆ توندوتیژی لە نێوان کوردەکانی کەرکوک لەلایەک و عەرەب و تورکمانەکان لەلایەکی دیکەوە.

کاوە غەریبی سەرۆکی پۆلیسی کەرکوک بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەڵگیراوە و ئێستا دۆخەکە لە سەرانسەری شارەکەدا جێگیرە."

سودانیش داوای لێکۆڵینەوەی کردووە لە ڕووداوەکان.

وتەبێژی پۆلیسی ناوخۆ عامر شوانی وتی بەهۆی توندوتیژییەکانەوە چوار هاووڵاتی کورد کوژراون و 15 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن لانیکەم سێ کەس لە چوار قوربانییەکە بە فیشەک کوژراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG