Accessibility links

ئەمین فەرەج: راگەیاندنەکەی دوێنێی جێگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو حیزبەی خستوەتە بەردەم دووڕیانێکەوە


دکتۆر ئەمین فەرەج
دکتۆر ئەمین فەرەج

مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵێت دەبێت لایەن ناکۆکەکانی نێو یەکێتی یان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و لەسەر خاڵە هاوبەشەکان رێک بکەون، یان پێدەچێت جیابوونەوەیەکی دیکە لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا رووبدات. مامۆستا ئەمین فەرەج دەڵیت ئەوەی لە دوێنێوە تیبینیمان کردوە ،کار وکاردانەوە هەبووە لە کەناڵەکانی راگەیندنەوە لە لایەن کادیرانی هەردوو ئەو باڵە جیاوازەی نێو یەکێتیدا کە راگەیاندنی توند و مامناوەندیان لەخۆ گرتوە ، هاوکات هەندێکیش داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دانوسان دەکەن. مامۆستا ئەمین فەرەج دەشڵێت هێشتا زووە قسە لەسەر ئەو کاردانەوانە بکرێت و دەبێت ئێمە چاوەڕیی کاردانەوەی فەرمی ئەو باڵە بکەین ئەوەی بە باڵی دەست ڕۆیشتو یان پاوانخواز ناوهێنراوە ، کەمەبەستیان لەو باڵەیە بەڕێز" هێرۆ خان" و هەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرکردایەتی و نوێنەرایەتی دەکەن.

مامۆستا ئەمین دەشڵێت بزوتنەوەی گۆڕان بە تایبەت خودی بەڕێز نەوشیراوان موستەفا دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە هێورکردنەوەی ئەم رەوشە نوێیەی هاتوەتە گۆڕێ. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئەمین فەرەج مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن. هاوکاتی ئەم گفتوگۆیە، هەر ئەمڕۆش لەچارەسەرێكی دڵخۆشكەرەدا (بەشێكی) هەڤاڵانی سەركردایەتی یەكێتیی، راگەیەندراوێكیان بەناوی (ناوەندی بڕیار) بڵاوكردەوەو هەڵوێستەكەشیان نیگەرانییەكی زۆری هێناوەتە ئاراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:54 0:00

XS
SM
MD
LG