Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: رێکەوتنەکە هەر نەبێت کورد لەسوریا لەسەر خاکی خۆی دەهێڵێتەوە


رێکەوتنی نێوان هێزەکانی سوریا دیموکرات و رژێمی بەشار ئەسەد لێکەوتەی زۆری دەبێت، بەڵام مەسەلەی ئەوەی کەوا بیربکرێتەوە روژئاوا بەتەواوی لەدەستچووە و هەموو شتەکان دەکەونە دەست رژێمی دیمەشق، من وای نابینم.

دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ؛ کورد پێی وایە رژمێکی لاوازی ئەسەد لە دیمەشق باشترە، چونکە بەشار ئەسەد هێندە لاوازە توانای ئەوەی نییە وەک جاران کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکاتەوە و شتەکان وەک خۆیان دەمێننەوە و باس لەوەش ئەکرێت کە هیزەکانی سوریا دیموکرات بکرێن بە فەیلەقی پێنجەمی سوپای سوریا. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی داوە ، لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:29 0:00


XS
SM
MD
LG