چەند رۆژێک لەمەو بەر بەڕیوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ رەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ رێکەوتنێک لەسەر گرێبەستێکی نەوتی لە نێوان کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری نەوتی ئەمەریکایی و نێوان هێزەکانی سوریا دیموکرات ، ئەو هەنگاوی کە تورکیای زۆە توڕە و نیگەران کردوە، هەروەها حوکمەتەکەی بەشار ئەسەدیش ئەو کارەی بە ناڕەوا و دزینی سامانی سوریای لەلایەن وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە لەقەڵمدا. سەبارەت بەم تەوەرەیە را وبوچوونی دکتۆر هەڵمەت غەریب وەردەگرین هەتا بزانین ئەمە زیاترلە بەرژەوەندی کوردە لەسوریا یان هەوڵی ئەمەریکایە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو سەرچاوە گرنگەی وزە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا. سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمەی کردوەتە تەوەرەی ئەم وتوێژەی لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب ؛ مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر.