Accessibility links

خراپی باری ئابوری لوبنان خۆپـیشاندەرانی هێنایەوە سەر جادەکان


ناڕەزایانی لوبنانی توڕە ئەوانەی بەهۆی ڕوو لە هەڵکشانی قەیرانی ئابوری شەوی رابردوو لە باکوری وڵات لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش بەیەکیاندادا، ئەمەش گڕوتینی بە بزوتنەوە ناڕەزایەکانی یەک مانگیەکەی دژ بە حکومەتی لوبنانی داو ، وێڕای سەپاندنی بەربەستەکانی ئکامی پەتای ڤایرۆسی کۆرناوە لە لوبنان.

کۆرێکی تەمەن 26 ساڵان ئەمڕۆ سێ شەممە بە هۆی گولـلەیەک دابووی لێی گیانی لەدەست دا لە میانەی بەرەنگاربوونەی نێوان سوپای لوبنانی و نێوان سەدان لە خۆپیشاندەران کە لە تەرابلوس دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەی هەژاند ، هەروەها 60 کەسیش برینداربوون کە نزیکەی 40 یان سەرباز بوون لە دەمی بەرەنگاربوونەوەی نێوانیان . ناڕەزایان بەردبارانی هێزەکانی لەشکری لوبنانیان دەکرد وسەربازەکانیش بە ئاسماندا تەقەیان دەکرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی توڕە کە لە نێو دووکەڵی گازی فرمێسک رێژدا بەگژ سەربازانی لوبنانیدا دەچوونەوە.

توندوتیژیەکانی شەوی رابردوو نوێترینە لە زنجیرەیەک لە ناڕەزایی دژ بە حوکمەتی لوبنانی و نائارامی کۆمەڵایەتی کە سەرچاوەی لە هەڵئاوسانی ئابوری بێپێشینە شیواز گرتوە ، ئەوەی بەهۆیەوەلەم هەفتەیەدا نرخی پاوەنی لوبنانی بەرامبەر دۆلای ئەمەریکایی گەیشتە نزمترین ئاست .

خۆپیشاندەران لە سەرنسەری لوبنان ئەوانەی بەهۆی داڕمانی داراییەوە بۆ دوو رۆژە گردبوونەتەوە ، شەقامەکانیان بەربەستکردوە و هەروەها بانەکانیان تاڵانکردوە.ناڕەزایەکانی ئەم دوایە لە لوبنانگڕوتینی بەو بزوتنەوە نارەزاییە دایەوە ئەوەیلە مانگی دەی ساڵی پار دژ بە چینی سیاسی دەستی پێکرد، ئەو گروپەی چالاکوانان بە گەندەڵ و نە شیاو تێیان دەڕوانن.

XS
SM
MD
LG