Accessibility links

ئۆجەلان بۆ یەکەمین جار دوای 10 ساڵ بە مەبەستی سیاسی سەردانی دەکرێت


عەبدوڵا ئۆجەلانی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ساڵی 1999 ەوە لە زیندانێکی تاکەکەسیدا لە تورکیا زیندانیکراوە، بۆ یەکەمین جار دوای نزیکەی 10 ساڵ بە مەبەستی سیاسی سەردانی دەکرێت.

ئەم هەنگاوەش دوو مانگ دوای ئەوە دێت سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) کە هاوپەیمانی نزیکی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە، پێشنیارێکی بۆ ئۆجەلان کرد ئەگەر کۆتایی بە ململانێکەی بهێنێت لەگەڵ تورکیادا.

میوانەکانی ئۆجەلان بریتی بوون لە دوو ئەندامی پارتی دەم کە لایەنگری کوردەکانە، لە پەیامێکیدا کە بە میوانەکانیدا ناردوویەتییەوە، ئۆجەلان دەڵێت " ئامادەیە " بۆ هاندان بۆ هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکە.

ئۆجەلانی تەمەن 75 ساڵ وتی " من ئامادەم بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەرێنی پێویست و بڕیاردان."

لە ماوەی سەردانەکەدا ئۆجەلان وتی کاریگەریی پێویستی هەیە بۆ گۆڕینی پرسی کورد " لە گۆڕەپانێکی ململانێ و توندوتیژییەوە بۆ گۆڕەپانێکی یاسا و سیاسەت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG