پاش گیان لەدەستدانی کەسێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئەفریکایی لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پـۆلیسەوە لە شاری مینیاپـۆڵس لە ویلایەتی مینەسۆتا، خۆپـیشاندانی ناڕەزایی چەندان شاری ئەمەریکای گرتەوە. خۆپـیشاندانەکان توندوتیژیـیان لێکەوتەوە و تیاندا بنکە و ئۆتۆمبیلی پـۆلیس سووتێنران و شوێنی گشتی تێکدران و ژمارەیەک دوکان تاڵان کران.
دکتۆر کرمانج گوندی، مامۆستا لە زانکۆی تێنسی ستەیت لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕەخنە لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەگرێت و دەڵێت لە ماوەی سەرۆکایەتی ترامپدا ڕەگەزپەرستی لە وڵاتەکە زیایکردووە.