Accessibility links

ڕووسیا موشەکێکی دەنگبڕ هەڵدەدات بۆ نێو دەریای ژاپۆن


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێزی دەریایی ڕووسیا موشەکی دەنگبڕی دژە کەشتی ئاڕاستەی ئامانجێکی ساختە کردووە لە دەریای ژاپۆندا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە ئاوەکانی دەریای ژاپۆندا، کەشتییە موشەک هەڵگرەکانی کەشتیگەلی پاسێفیک موشەکی کروزی مۆسکیتیان ئاڕاستەی ئامانجێکی دوژمنی دەریایی ساختە کردووە."

وتیشی " ئامانجەکە کە لە دووری نزیکەی 100 کیلۆمەترەوە داندرابوو سەرکەوتووانە بە دوو موشەکی کروزی مۆسکیت ڕاستەوخۆ لێیدراوە."

موشەکی P-270 مۆکسیت موشەکێکی دەنگبڕی مەودا ناوەندی سۆڤیەتە، لە توانایدا هەیە کەشتییەک لە دووری 120 کیلۆمەترەوە تێکبشکێنێت."

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن یۆشیماسا هایاشی وتی تۆکیۆ بە وریایی دەمێنێتەوە دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا، هاوکات ئاماژەی بەوەدا بەهۆی هەڵدانی موشەکەکەوە هیچ زیانێک نەکەوتۆتەوە.

هایاشی وتی " لە کاتێکدا کە داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامە، هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتیشەوە چالاکتر دەبن، لە دەوروبەری ژاپۆنیشدا."

هەڵدانی موشەکەکان هەفتەیەک دوای ئەوە دێت دوو فڕۆکەی ستراتیژی بۆمبڕێژی ڕووسی کە لە توانایاندا هەیە چەکی ئەتۆمی هەڵبگرن بۆ زیاتر لە حەوت کاتژمێر بەسەر دەریای ژاپۆندا فڕین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG