Accessibility links

ڕووسیا هێرشی موشەکی دەکاتە سەر کیێڤ


ڕووسیا زیاتر لە 20 موشەکی کروزی ئاڕاستەی ئامانجەکانی ناو ئۆکرانیا کرد و لانیکەم کەسێک لە کیێڤی پایتەخت کوژرا و زیاتر لە دوانزە کەسی دیکە بریندار بوون، بەرپرسانی ئۆکرانیاش دەڵێن ئەمە " تیرۆری سەری ساڵە."

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڤیتالی کلیچسکۆ وتی لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەمە دووەمین گەورەترین هێرشی موشەکی ڕووسیایە و زیانێکی گەورەی بە هۆتێلێکی باشووری ناوەڕاستی کیێڤ و بینایەکی نیشتەجێبوون گەیاند. ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی لە نێو بریندارەکاندا بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە مانگی 10 ەوە ڕووسیا هێرشی ئاسمانی لە ڕێی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەکاتە سەر ژێرخانە هەستیارەکانی ئۆکرانیا، زیانێکی گەورەی بە کارەبای وڵاتەکە گەیاندووە، بە جۆرێک کە ملیۆنان کەس لە ئۆکرانیا لە وەرزی سەختی زستاندا بەبێ کارەبا ماونەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا وتی " ئەمجارە هێرشە گەورە موشەکییەکەی ڕووسیا بە مەبەست ناوچەکانی دانیشتوان دەکاتە ئامانج، تەنانەت ژێرخانی وزەشمانی نەکردە ئامانج."

کوڵێبا وتی " پوتنی تاوانباری جەنگ بە کوشتنی خەڵک ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت." داواشی کرد ڕووسیا کورسییە هەمیشەییەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لێبسەندرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG