Accessibility links

پارتەکانی لایەنگرانی سەربەخۆیی لە هەڵبژاردنی کەتەلۆنیا زۆرینە بەدەستدێنن


پارتەکانی لایەنگری سەربەخۆیی لە کەتەلۆنیا لە هەڵبژرادنی هەرێمی کەتەلۆنیا ی ئیسپانی ، زۆرینەیەکی تەواویان بەدست هێناوە و ئەمەش گورزێکە لە حوکمەتی ئیسپانیا دەدرێت.

داوای سازدانی ئەم هەڵبژاردنەکرا دوای ئەوەی مەدرید حوکمەتی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و چەندان رابەری سەربەخۆی خوازی دەستگیرکرد ، دوابەدوا ئەو ریفراندۆمە مشتومڕاوییەی لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە هەرێمی کەتەلۆنیا ئەنجامدرا.

لایەنگرانی سەربەخۆیی شەوی پێنج شەممە گردبوونەوە بۆ ئاهەنگێڕان بە بۆنەی سەرکەوتنی هەرسێ پارتی سەربەخۆخوازان لە هەڵبژاردنەکەدا. هاوکات رابەرانی ئەو پارتانە داوای ئازادکردنی رابەرانی سەربەخۆییان کرد.

مارتا رۆڤیرا؛ رابەری پارتی ئێسکیورا ریپاپلیکانا دی کەتەلینیا گوتی ؛ کۆماریەکان و هێزەکانی سەربەخۆیی خوازان دووبارە لە هەڵبژاردن هەرێمی کەتەلۆنیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و دەڵیت ئێمە ئازادیمان بەدەست هێنا و هاوڵاتیان دەنگیان بۆ ئازادی داوە و هەروەها بۆ گەڕانەوەی حوکمەتەکە لە دەرەوەی وڵات.

پارتەکانی لایەنگرانی سەربەخۆیی ئێستا هەوڵی پێکهێنانی حوکمەتێکی هاوبەندی دەدەن لە نێو پەرلەمانی کەتەلۆنیا و رەنگە ئەم پارتانە بڵین کە ئێستا دەسەڵاتیان هەیە داوای ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی شەرعی بکەن بۆ سەربەخۆیی.

لە نێو ئەوانەی لە ئێستادا لە دەرەوەی ئیسپانیان، سەرۆکی پێشوی هەرێمی کەتەلۆنیا یە ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا رایکرد بۆ بەلژیکا. لە وتارێکی بەرەنگاربوونەوەدا، کارلس پوگدیمۆنت پەیمانی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دا و سەرۆکی پێشوی کەتەلۆنیا دەڵێت:

یەکەم، وەک سەرۆکی کەتەلۆنیا گەرەکمە پیرۆزبایی لە گەلی کەتەلۆنی بکەم بۆ ئەم وانە مەزنەیان لە شارستانی و لە دیموکراسیدا ئەمەسبەشداریان بەشداریان لە هەڵبژاردنەکەدا و ئەو دەرئەنجامەی بەدەستیان هێناوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لێبکات.

بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەو جۆرە نەبوو کە زۆرێک هیوایان بۆ خواستبوو.

بۆ یەکەم جارە پارتی لایەنگری ئیسپانیای یەکگرتوو لە دەنگداندا سەکەوتن تۆمار بکەن ، بەڵام ئەو ژمارەیەی بەدەست نەهێنا کە بتوانێت هەرخۆی حوکمەت پێکبێنێت

سەرۆک وەزیرانی ئسپانیا ماریانۆ رهۆی ؛ داوای لە دەنگدەرانی کەتەلۆنی کردبوو بگەڕینەوە دۆخی ئاسایی ،بەڵام کەتەلۆنیەکان بە زۆرینە داواکاریەکەیان رەتکردەوە ئەوەی پارتەکەی پارتی جەماوەر لە کۆی 11 کورسی پەرلەمانی 8 کورسی لەدەستدا.

ئیسپانیا و ئەوروپا هیوایان خوستبوو ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی بە قەیرانی سیاسی لە ئیسپانیادا بهێنێت. بەڵام وا پێدەچیت بزاڤی جیابونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا سەرلەنوێ ببوژێتەوە.

XS
SM
MD
LG