دکتۆر کەمال سەیدۆ دەڵێت مەبەست لەم ئاگر بەستەی هەنوکە ئەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و روسیا دەستەبەریان کردووە ، هەوڵێکە بۆ یەکەم چارەسەرێکی ئەم جەنگە خوێناویەی سوریا هەروەها بە مەبەستی گەیاندنی کۆمەکی مرۆییە بۆ ئەو ناوچانەی لە سوریا گەمارۆ دراون و پێویستیەکی ئێجگار زۆریی بە پەلە وخێرایان بە هەموو جۆرەکانی کۆمەکێک هەیە دەشڵێت ئەگەر ئەم هەلەی ئاگربەستە لە دەست بدرێت ئەوا شەڕێکی زیاتر خوێناوی بە دوای خۆیدا دەهێنێت .
دکتۆر کەمال سەیدۆ سەبارەت بە ئایندەی کوردانی سوریا و دەستکەوتیان لە دوای ئەم جەنگە دەڵێت ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستان ناکۆکیەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، ئەوا دەرفەتی کوردن لە سوریا لە مڕۆدا بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی مەزن باشترە. تەواوی ئەم گفتووگۆیەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ دکتۆر کەمال سەیدۆ بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە رێکخراوی گەلانی ژێر هەڕەشە سازداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.