Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت هێزە ئاسمانییەکەی وەکو پشتیوانییەک بۆ سوپای سوریا لە گروپە چەکدارییەکانی سوریای داوە


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بڵاوییان کردەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتوویەتی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە وەکو پشتیوانییەک لە سوپای سوریا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر گروپە چەکدارییەکانی ناو وڵاتەکە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە پشتیوانییەکیدا بۆ سەرۆکی سوریا بەشاری ئەسەد، دوابەدوای هێرشێکی گروپە چەکدارییەکان دێت کە گەورەترین هێرشییان بووە لە ماوەی چەندین ساڵدا، لە جەنگێکدا کە لە ساڵی 2020 ەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاگیراوە.

ناوەندی ڕووسیایی بۆ ئاشتەوایی لایەنە دوژمنەکان لە سوریا وتی موشەک و بۆمبەکان " ناوەندەکانی سەرکردایەتی و کۆگا و شوێنی تۆپهاوێژەکانی گروپە چەکدارییەکانییان " کردووەتە ئامانج.

وتیشی نزیکەی 300 چەکدار لە هێرشەکاندا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG