Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: سەرۆکی تورکیا ئیسلام بەکاردێنێت بۆ مەرامی کارنامەی سیاسی خۆی


دکتۆر هەڵمەت غەریب دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغان وا خۆی پیشاندەدات پارێزگاری لە بەها بەرزەکانی ئیسلام دەکات ، بەڵام لە راستیدا وانییە . دەشڵێت سەرۆکی تورکیا خاوەنی پرۆژەیەکی سیاسیە و توانیویەتی زۆر زیرەکانە سەرنجی موسڵمانانی جیهان بۆ لای خۆی رابکێشێت

رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا وەک دەبینین گەمە کارێکی گرنگ بووە لە رووداوەکانی هەرێمی و جیهانیدا و زۆر کات هاتووەتە سەر هێڵ و تێدا قسەی خۆی کردووە . ئەوە بوو بەم دوایانە سەرۆکی فەرەنسای بە مێشک ناتەواو پێناسەکرد و بە پیادەکردنی تیرۆریزمی ئیسلامی دژ بە موسڵمانانی فەرەنسای لە قەڵەم دا. ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێرێ پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامیداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:31 0:00


XS
SM
MD
LG