Accessibility links

کوردانی ئامەد دەڵێن جێبەجێکردنی داواکەی ئۆجەلان بۆ ئاشتی لەلایەن پەکەکەوە هەنگاوێکی بەجێ بوو


سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان
سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان

دانیشتوانی شاری ئامەدی زۆرینە کورد لە تورکیا ڕۆژی یەکشەممە وتییان بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی بەجێ بووە و خۆشگوزەرانی بەدوادا دێت ئەگەر ململانێ دەیان ساڵەکە کۆتایی پێ بێت.

ڕۆژی شەممە پەکەکە ئاگربەستێکی دەستبەجێی ڕاگەیاند، داواکەی سەرکردەکەیان، عەبدوڵا ئۆجەلانییان جێبەجێ کرد، ئەمەش دەکرێت هەنگاوێکی گەورە بێت بەرەو کۆتایی هێنان بە ململانێ 40 ساڵەییەکەی نێوان پەکەکە و تورکیا کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 40,000 کەس.

حکومەتەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانەکەی و پارتی دەمی لایەنگری کوردەکان پشتگیری خۆیان بۆ داواکەی ئۆجەلانی زیندانیکراو لە تورکیا بۆ ئاشتی دەربڕی، ئەردۆغان هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی ئەنکەرە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی پەکەکە دەستپێدەکاتەوە ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرێن.

زیهنی کاپینی مامۆستا لە دیاربەکر وتی " خەڵک لە ڕووی دەروونی و جەستەییشەوە بەم ململانێیە بێزاربوون "، وتیشی هیوادارە پڕۆسەکە بە شێوەیەک کۆتایی بێت کە " خۆشگوزەرانی و ئاشتی و دڵخۆشی " بهێنێت بۆ ناوچەکە.

وتی " پێم وایە ئەوە بڕیارێکی زۆر ڕاست و گونجاوە. بە هیوای ئەوەی پڕۆسەکە لە ئاست پێشبینییەکانی سەرجەم خەڵکەکە بێت لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا."

تونچەر بەکیرهانی هاوسەرۆکی پارتی دەمی لایەنگری کوردەکان لە تورکیا ڕۆژی یەکشەممە وتی چاکسازییە سیاسیی و یاساییەکان ئێستا " حەتمین " دوای داواکە بۆ ئاشتی، وتیشی پەرلەمانی تورکیا " ڕۆڵێکی مێژوویی " هەیە دەبێت بگیڕێت.

بەکیرهان وتی " پڕۆسەکە شتێک نیە لەناوببرێت. نابێت تەنها لەسەر کاغەز بمێنێتەوە. داواکە بۆ بردنەوە و دۆڕاندن نیە، هیچ براوە و دۆڕاوێک نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG