دکتۆر کەمال سەیدۆ دەڵێت مەبەستی سەرەکی لە لەشکرکێشی تورکیا بۆ نێو خاکی سوریا رێگریکردنە لە پێکەوە بەستنەوەی هەر سێ کانتۆنەکانی باکوری سوریا ، نەک شەرکردن بێت لە دژی گروپی تێرۆرستی داعش . ناوبراو ئاماژەی ئەوەشدەکات کە جێی سەرسوڕمانە کە ئەوناوچانەی تورکیا لە چەکدارانی داعشیان دەسەنێتەوە و لە ملیتانانەی پاکدەکاتەوە بە بێ شەڕ و پێکدادانە . هەربۆیە ئەمە خۆی لە خۆیدا گومانێکی مەزنی خولقاندووە. وەک دەزانین چەکدارانی داعش بەرگریەکی توند لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان دەکەن و کردوویانە ، بەڵام بۆ ئەم بەرگریە بەرامبەر هێزەکانی تورکیا ناکەن و بە سانایی ئەو ناوچانەی ژێر قەڵەمڕەویان لە سوریادا چۆڵ دەکەن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر کەمەل سەیدۆ بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ نەتوەکانی ژێر هەڕەشە سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.