دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت پێموایە ئەم بڕیارەی تورکیا بۆ کڕینی سیستمی موشەکی لە جۆری S-400 لە روسیا ، رەنگدانەوەی ئاڵۆزییەکی قوڵیی پەیوەندیەکانە لە نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە چوارچێوەی ناتۆدا بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا. تەواوی ئەم گفتوگۆیەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.