Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا سەردانی کیێڤ دەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک، کیێڤ، ئۆکرانیا
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک، کیێڤ، ئۆکرانیا

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک یەکەمین سەردانی خۆی وەکو سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا بۆ ئۆکرانیا ئەنجامدا، بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا کە ئەوە ئەرکی سەرەکی سەرۆک وەزیرەکانی پێشووی خۆی بوو. هەروەها بەڵێنیدا کۆمەڵێک سیستمی بەرگری ئاسمانی دیکە بۆ ئۆکرانیا دابین بکات.

سوناک وتی " بەڕیتانیا دەزانێت مانای شەڕکردن بۆ ئازادیی چییە. بە درێژایی ڕێگاکە لەگەڵتاندا دەبین."

سوناک لە بەیاننامەیەکدا وتی بەڕیتانیا بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند چەکی دژە فڕۆکە و تەکنەلۆجیاکانی وەکو ڕادار دەدات بە ئۆکرانیا تاوەکو ئەو وڵاتە بتوانێت ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ببێتەوە. بەڕیتانیا وتیشی ئەو مەشقە سەربازییانەش زیاد دەکات کە بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیای دەدات.

سوناک لە بەیاننامەکەیدا وتی " لە کاتێکدا کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا سەرکەوتوو بوون لە دوورخستنەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەسەر خاکەکە، هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئاسمانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە بۆردومان دەکرێن."

وتیشی " ئێمە ئەمڕۆ بەرگری ئاسمانی نوێ دابین دەکەین، بە چەکی دژە فڕۆکە و ڕادار و پێداویستی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەروەها یارمەتییە مرۆییەکانیشمان بۆ وەرزی سەختی زستان زیاتر دەکەین."


لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی شەممە ڤیدیۆی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوناکدا بڵاوکردەوە و پێشوازی لە بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی لەندەن کرد.

زێلێنسکی وتی " لەگەڵ هاوڕێیەکی وەکو ئێوەدا لە پاڵماندا، ئێمە دڵنیایین لە سەرکەوتنمان. هەردوو وڵاتەکەمان دەزانن شەڕکردن بۆ ئازادی واتای چی دەگەیەنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG