Accessibility links

روسیا و چین تاقیکردنەوەکەی ئەمەریکا بە ئاڵۆزبوونی لەشکری لەقەڵەم دەدەن


مۆسکۆ و پەکین ئەمڕۆ سێشەممە سەرزەنشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایان کرد بۆ تاقیکردنەوەی موشەکێکی مەودا مام ناوەند. ئەمەش یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەمەریکایە لە دەمی کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە ئەنجامی بدات.

هەردوو وڵات ئەم کارە بە ئاڵۆزی لەشکری و دووبارەکردنەوەی پشبڕکێی چەک لەقەڵم دەدەن. هەردوو وڵاتی ئاماژە پێدراو ئەم تاقیکردنەوەیەی ئەمەریکا بە کۆتایی هاتنی تەواوی پەیمانامەی چەکی ناوەکی مەودا مامناوەندە دەبینن ئەوەی هەریەک لە روسیا و ئەمەریکای نەیاری یەکتری لە رابردوودا بەکارهێنانی ئەو جۆرە جەکەیان سنوردار کردبوو.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە ، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتبووی رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەو موشەکە مەودا مامناوەندە لە دورگەی نیکۆلاس بەرامبەر کەنار ئاوی ستانی کالیفۆرنیا ئەنجامدرا و سوپای ئەمەریکاش دیمەنی هەڵدانی موشەکەکەی بڵاوکردەوە.

مۆسکۆ زۆر بە توندی سەرکۆنەی تاقیکردنەوەی ئەو موشەکەی کرد و دەڵێت واشنتن دووبارە سەلماندی کە ئەمەریکایەکان بە ئاڕاستەی لەناوبردنی پەیمان نامەی چەکی مەودا مام ناوەند کاردەکەن .

XS
SM
MD
LG