بڕیاری دوێنێ یەکشەممەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمان بە ڕابەرایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە عێراق، کاردانەوەی ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمەریکا بوو لە عێراق کە تێدا قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی ئەلموهەندس کوژران.
محەمەد عوسمان ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو پارتە دەڵێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ،ئەو وڵاتە رووبەڕوی قەیران و ئاژاوە و توندوتیژی دەکاتە و هەروەها گروپە تیرۆرستیەکان لە جاران زیاتر دەکەونە وێزەی عێراقیەکان.تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەرێز موحەمەد عوسمان ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.