Accessibility links

هەڵبژاردنی Midterm لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا


هەڵبژاردنی Midterm لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەر چوار ساڵ جارێک لە مانگی نۆڤەمبەردا ئەنجامدەدرێت ، کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر خولی چوار ساڵەی سەرۆک لە پۆستەکەیدا.

ئەو ئۆفیسە فیدراڵیانەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکەن بریتین لە ئەندامانی کۆنگرسی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ، کە سەرجەم 435 ئەندامانی خانەی نوێنەرانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و 33 یان 34 لە 100 کورسی ئەنجومەنی سەنات دەگرێتەوە.

هەروەها 34 لە کۆی 50 ستانەکانی ئەمەریکا فرمانڕەوایانی ستانەکانیان لە هەڵبژاردنی Midterm هەڵدەبژێرن بۆ خولێکی 4 ساڵی. هاوکات ستانەکانی ڤیرمانت و نیو هامپشەر فرمانڕەوایانی ستانەکانیان بۆ خولێکی دوو ساڵی لە هەردوو هەڵبژاردنەکانیMidterm و سەرۆکایەتیدا هەڵدەبژێرن. هەروەها زۆرێک لە ستانەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ساڵانی هەڵبژاردنی Midterm دا ئەندامانی تەشریعی ستانەکە هەڵدەبژێرن.

هاوکات هەڵبژاردنەکانیش لە سەر ئاستی شارەداری ئەنجام دەدرێن. لە سەر پسوڵەی دەنگدانەکە ناوی چەندان شارەداری تێدایە و بەرپرسانی گشتی خۆجێی و هەروەها چەندان جۆر لە دەستپێشخەریەکانی هاوڵاتیان.

لە هەڵبژاردنی تایبەتدا کە زۆرجار پێکەوە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئاسایی ئەنجام دەدرێت، تێدا ئەندامانی دیکەی سەنتۆران و فرمانڕەوایان و بەرپرسانی دیکەی خۆجێی بۆ خولی نیمچەیی هەڵدەبژێردرێن.

هەڵبژاردنی Midterm هەمیشە بەشداربوونی دەنگدەران تێدا کەمترە لە بەشداری دەنگدەران بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا.

بە درێژایی 60 ساڵی رابردوو رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە سەدا 50 – 60 بووە. هاوکات لە دەنگدانی Midterm دا تەنها لە سەدا 40 ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بەشداریان کردووە.

XS
SM
MD
LG