Accessibility links

ڕۆیتەرز: سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر نەوت هوشداری بە سعودیـیە دەدات


بەپـێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەو کاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فشاری دەخستە سەر عەرەبستانی سعودی بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی نرخی نەوت لەگەڵ رووسیا بهێنێت، سەرۆک ترەمپ ئاگاهی بە ڕابەرانی سعودیـیە داوە.

ڕۆیتەرز دەڵێت بەپـێی چوار سەرچاوەی ئاگادار لە بابەتەکە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە دووی ئەم مانگەیدا، سەرۆک ترەمپ بە جێنشینی سعودی موحەمد بن سەلمانی گوتووە؛ هەتا ئەو کاتەی وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک دەست بە کەمکردنەوەی بەرهەمی رۆژانەی نەوت نەکەن، ئەوا ئەو واتە سەرۆک دەسەڵاتی نابێت یاسادانەرانی ئەمەریکا راگرێت لە دەرکردنی یاسایەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە شانشینی سعودی.

هەڕەشەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ کۆتایی هێنان بە 75 ساڵ لە هاوپەیمانێتی ستراتیژی لەگەڵ سعودیە ئەوەی پێشتر باسی لێوەنەکراوە کرۆکی فشاری هەڵمەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بوو ئەوەی سەودایەکی گرنگی جیهانی لێکەوتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بە هۆی داڕمانی خواست لەسەر نەوت لەسەرو بەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەبێتە سەرکەوتنێکی دپلۆماتی بۆ کۆشکی سپی.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەوەی لە پەیوەندیەتەلەفونییەکەینێوان سەرۆک ترەمپ بن سەلمان لەلایەن بەرپرسانی باڵای بەڕیوەبەرایەتی ترەمپەوە ئاگادارکرابوو گوتی ؛ سەرۆک ترەمپ بە 10 رۆژ بەر لە راگەیاندنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ، ئەم پەیامەی گەیاندبووە شازادە موحەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودی. شازادە بن سەلمان رابەری دیفاکتۆی شانشینی سعودی هەڕەشەکەی پەیوەستی سەرۆک ترەمپهێندە سەری سوڕ‌هێنا بە جۆرێک کە فرمانی بە یاریدەدارانی دا لە ژوورەکە بچنە دەرەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە نهێنی درێژە بە بابەتەکە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ بدات.

ئەم هەوڵە خواستی بەهێزی سەرۆک ترەمپی خستە ڕوو بۆ پاراستنی پیشەسازی نەوتی وڵاتەکەی لەو داڕمانە مێژوییەی نرخی نەوت لەو دەمەی حوکمەتان لەسەراسەی جیهان ئابوریەکانیان لەکارخست بۆ بەگأداچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG