Accessibility links

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جەخت لە پڕۆژەی کاریگەر دەکاتەوە بۆ بونیادنانەوەی ئۆکرانیا


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین جەختی لە هاوپەیمانییەکی فراوانی هاوبەشەکانی کردۆتەوە بۆ یارمەتیدان لە دووبارە بونیادنانەوەی ئۆکرانیا و ئاوەدانکردنەوەیدا، ئەوەش لەڕێی سەنگ خستنە سەر پڕۆژە کاریگەرەکانەوە.

لە میانەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا دێنیس شمیگاڵ، یەڵین باسیشی لەوە کرد پێویستە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا بەخێرایی بجوڵێن بۆ یارمەتیدانی ئابووری ئۆکرانیا.

وەزارەتەکە گوتی یەڵین باسی لە هەنگاوەکانی دواتر کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی کۆمەڵەی حەوت بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوتی ڕووسیا، کە مەبەست لێی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر نرخەکانی وزەیە لە سەرانسەری جیهاندا و کەمکردنەوەی ئەو داهاتەیە کە ڕووسیا دەستی دەکەوێت و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بۆ پشتیوانیکردنی دارایی لە جەنگەکەی بەکاریدەهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG