دوای ئه‌وه‌ی فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان سەرکەوتنی زۆریان بەسەر داعشدا تۆمارکردووە و ئێمه له مەسەلەی لەناوبردنی داعش دڵنیاین. پاشان ناوبراو رۆژی پێنجشه‌ممه گەیشتە شاری هەولێر و له شارۆچكه‌ی پیرمام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ووتی " ئێمه لە هاوکاری هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین. تەواوی لێدوانەکەی فلیپ هامن و مەسعود بارزانی میانەی کۆنفرانسە هاوبەشەکەی پیرمام لەم راپۆرتە دەنگییە ی پەیامنێرمان لە هەولیر ئەحمەد زێباری بۆی ناردوین دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5