ساندەرز و هیلەری کاندیدانی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان لە نیویۆرک ململانێ یەکتر ی دەکەن

کاندیدانی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەنەتۆری ستانی ڤێرمۆنت بێرنی ساندەرز و هیلەری کلنتن ی وەزیری پێشوی دەرەوە, شەوی رابردوو لە بروکلن لە نیویۆرک دیبەتێکی دوو قۆڵی پڕ مشتومڕیان ئەنجامدا بەر لە دەنگدانی بەرایی ئەوەی بڕیارە رۆژی سێ شەمەی ئایندە سازبکرێت.

هەردوو کاندیدی دیموکراتەکان بە توندی کەوتنە وێزەی یەکتری و گومانیان لە توانای هەڵسەنگاندن و بیرکردنەوەی یەکتری دەربڕی. سەنەتۆر ساندەرز لەم هەفتانەی دویدا گوتبوی کە ئەو بڕاوی وانیە هیلەری کلنتن ئەزمونی سەرۆکایەتی ئەمریکای هەبێت . بەڵام دوێنێ بێرنی ساندرز گوتی کە خانم کلنتن توانای هەیە بەڵام گومانی لە هەڵسەنگاندنی لەسەر مەسەلەکان هەیە ، ساندەرز ئاماژەی بە پشتیوانیکردنی هیلەری کلنتن دا بۆ جەنگی عێراق، هەروەها پەسەندکردنی هەڵمەتی دابینکردنی پارە لە بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی وڵ ستریت.

لە بەرامبەردا هیلەری کڵنتن سەنتۆری دیموکراتەکان و کاندیدی ئەو پارتە بۆ سەرۆکایەتی کاندیدی نەیاری بێرنی ساندەرز ی بە هەڵبەستنی درۆ بۆی تۆمەتابار کردو گوتیشی دانیشتوانی نیویۆرک دوو جار منیان بۆ ئەنجومەنی سەنات هەڵبژراد و هەروەها سەرۆک ئۆباما منی بە وەزیری دەرەوەی وڵات دەستنیشان کرد.