دادگای باڵای بەرازیل هەوڵێکی سەرۆکی وڵات دیڵما رۆسێف ی رەتکردەوە کە بە مەبەستی بەربسەتکردنی پرۆسەی بە فەرمی تۆمەتبارکردنی سەرۆکە. لە دەمێکی زوی ئەمڕۆدا دادگای باڵای بەرازیل ، دوابەدوای دانیشتنێکی نائاسایی دورودرێژ ئەوەی دوێنێ ئەنجامیدا، ئەمڕۆ هەینی دادگای باڵای بەرازیل رێگەی بە ئەنجامدانی دەنگدانێکی گرنگی کۆنگرێسی لەسەر سەرۆک دیلما دا ، واتا ئەو سەرۆکەی وا دەسەڵاتی لەرزۆکی سەرۆکایەتی لەدەست دەدات.
بە فرمانی داگای باڵای بەرازیلی ، یاسادانەران لە خانەی خواروی کۆنگرس بڕیارە رۆژی یەکشەمەی داهاتو دەنگدانێک ئەنجام بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا سەرۆکی وڵات دیلما رۆسیف بداتە داگای تۆمەتبارکردن یان بە پێچەوانەوە.
ئامارەکان ئەوە دەخەن کە یاسادانەران لە بەدەستهێنانی دوو لەسەر سێی زۆرینەی دەنگ نزیکدەبنەوە ، ئەوەی کە بۆ پەسەدنکردنی ئەم هەنگاوە پێویستە.
جا ئەگەر دەنگدانەکە ئەوەی رۆژی یەکشەمە ئەنجامدەدرێت و پەسەندکرا ، ئەودەمە ئەنجومەنی سەناتی بەرازیلی دەتوانێت دەست بە پرۆسەی دادگایی کردنی بە فەرمی تۆمەتبارکردنی سەرۆکی بکات ، ئەوەی کە بە سەرۆکی حکومەتێکی نایاسایی ساختەکاری ژمیریاری لە پێناو زیادکردنی دەرفەتەکانی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی بەرازیل تۆمەتبار دەکرێت.