ئەحمەدی حاچی رەشید دەڵێت ئەو دانیشتنەی کە بڕیارە پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەمەی داهاتوو ئەنجامی بدات ، پێشبینی ناکەم ئەنجام بدرێت ، لەبەر ئەوەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو سوورن لەسەر ئەوەی کە نەهێڵن کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت. هەروەها ئەو دانیشتنەی کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نیازە سازیبدات ، گەرەکێتی تیدا هەموو ئەو 173 پەرلەمانتارەی کە ناوی خۆیان ناوە بەرەی شەرعییەت دەتوانن کۆبوونەوەیەکی بەجیا بکەن . هەربۆیە بەبڕوای من هەتا رۆژی سێشەمە پەرلەمان ناگاتە بڕیارێکی کۆتایی بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە . هاوکات کشانەوەی 34 پەرلەمانتاری رەوتی سەدری لە مانگرتنەکە زیانی گەورەی لە پەرلەمانتارانی مانگرتوو داوە. تەوای ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سازیداوە، لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5