حەسەن روحانی داوای ئازادی ئاخافتنی زیاتر لە نێو ئێراندا دەکات

Iran's President Hassan Rouhani speaks at a military parade marking National Army Day in front of the mausoleum of the late revolutionary founder Ayatollah Khomeini, just outside Tehran, April 17, 2016.

حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران داوای ئازادی ئاخافتنی زیاتر لە وڵاتەکەیدا دەکات و دەڵێت نابێت ئەوانەی رەخنە لە حکومەت دەگرن زیندانی بکرێن. ئەمڕۆ لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشەنگای ساڵانەی پەرتوک لە تاران روحانی گوتی نابێت رەخنە گران دەست بەسەر بکرین یان زیندانی بکرێن.

ئەم وتەیەکی سەرۆکی ئێرانی کە پەیوەستە بەو بەڵێنەی لە میانەی هەڵبژاردنی ساڵی 2013 دا سەبارەت بە چاکسازی لە ئێران دابوونی ، دوای خولی دووهەمی هەڵبژاردنی چەند رۆژێک لەمەو بەر لە ئێران دێت ، کە تیدا ریفۆرمخوازانی میاندڕەو 290 کورسیان بەدەست هێنا و پشتیوانی لە سەرۆکی ئێرانی دەکەن.

هاوکات حەسەن روحانی لە وتەکەیدا هێرشی کردە سەر ئەوانەی کە پەیامەکانیان ناراستی و دروو لە خۆدەگرن و هەروەها تواناکانی وڵات لاوازدەکات.

ئەوەی جێی وەبیرهێنانەوەیە، دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی لە مانگی رابردوودا حکومی زیندانی بۆ چوار رۆژنامەوانی ریفۆرمخواز دەرکرد لە 5 ساڵاوە هەتا 10 ساڵی تیدابوو.