سەردار موحەمەد دەڵێت یەکێک لە رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2017 شەڕ لە دژی داعش لە عێراق بەرەو کۆتای دەچێت بەڵام مەترسی کاری تیرۆرستی هەر دەمێنێت . دەشڵێت هیچ لێکتێگەیشتنێک لە نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێردا بۆ قۆناغی دوای شەڕی داعش نییە ، ئەمەش مەترسی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دروست دەکات. هاوکات ئاماژەی ئەوە دەکات کە چەند هۆکارێک هەن کاریگەریان لەسەر رەوشی ئایندەی عێراق دەبێت ، لەوانە چۆنیەتی کۆتایهاتنی شەڕ لە سوریا و شێوازی مامەڵەکردنی دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە تایبەت لەگەڵ ئێران، هەروەها رەوشی نێوخۆی تورکیاش فاکتەرێکی دیکەیە سەبارەت بەوەی کە ئایا تورکیا بەرەو دەسەڵاتی تاکڕەوی زیاتر دەڕوات بەو شێوەیەی کە رەجەب تەیب ئەردوغان دەخوازێت . نابراو دەشڵێت ئەگەر بارودۆخی ئابوری هەرێمی کوردستانی عێراق بەم شێوەیەی ئێستای بمێنێتەوە ئەوا توندوتیژی سەرهەڵدەدات. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێز سەردار موحەمەد سەرنوسەری رۆژنامەی ئاوێنە سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5