ئاژانسی فەرمی هەواڵاکانی سانای حکومەتی سوریا دەڵێت دوو هێرشبەری خۆکوژ شەوی رابردوو خۆیان لە شاری تەرتوس لە سوریا تەقاندەوە و لەئاکامدا دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی سانای دەوڵەتی سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند دوو کارمەندی ئاسایشی وڵات لەودەمەی سەرگەرمی ئەرکی پاراستنی رەوشی ئاسایش بوون لە شەوی رابردوودا لە شاری تەرتوس هاوکاتی ئەوەی هاوڵاتیانی شارەکە ئاهەنگی سەری ساڵیان دەگێڕا، دوو کەسیان لە سەر کۆڕنیش بەدیکرد و گومانیان لێکردن ، کاتێک لێیان نزیک دەبنەوە دوو گومانلێکراوەکە تەقەمەنیەکانی لەخۆیان بەستبوو تەقاندەوە و دەرئەنجام کوژرانی هەردوو هێرش بەرەکە و دوو کارمەندی ئاسایشی لێکەوتەوە.
ئەنجامدانی کاری لەم جۆرە لەو ناوچەنەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی بەشار ئەسەددان لە سوریا کارێکی ئاساییە ،ئەمەش وێڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاسایشی توکەمە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە.