ئاژانسی هەواڵگری کۆریای باشور ئەمڕۆ رایگەیاند کە دەسەڵاتداران لە کۆریای باکور سزای کوشتنیایان بەسەر پێنج بەرپرسی باڵای ئاسایشی وڵاتدا جێبەجێ کردوە و بە چەکی دژە فرۆکە تەقەیان لەو پێنج بەرپرسە کردوە و کوشتونیان بە تۆمەتی گەیاندنی راپۆرتی درۆ ، ئەو کارەی سەرۆک " کیم جۆن ئون" ی توڕەکردبوو.
ئەم لێدوانەی دەزگای هەواڵگری کۆریای باشور لە میانەی زانیاریدانێکی تایبەت بە یاسادانەرانی وڵات بوو هاوکات لەو دەمەدایە کە حکومەتی مالیازیا سەرگەرمی لێکۆڵینەوەیە لە کوشتنی زڕبرای سەرۆکی کۆریای باکور ئەوەی لە فرۆکەخانەیەکی مالیزیا دەرمانخوراو کرا و گیانی سپارد. لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست هێشتا بەردەوامن ، بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور بڕوان وایە کە سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆن ئون ئەو فرمانی کوشتنی زڕبارکەی خۆی دابێت ، ئەوەی لە 13 ئەم مانگەدا لە فرۆکەخانەی کوالالامپور لە مالیزیز ئەنجامدار.