فرۆکەکانی روسیا هاوکاری لە گەمارۆدانی شارۆچکەی عقیربات لە سوریا دەکەن

بەرپرسانی لەشکری روسیایی دەڵین فرۆکە جەنگیەکانیان پاڵپشتی ئاسمانی بۆ حوکمەتی دیمەشق دابین دەکەن لە هێڕشەکەی بۆ سەر گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە شارۆچکەیەکی ناوەندی سوریا.

لەو بارەیەوە وەزیری بەرگری روسیا دەڵیت سوپای حوکمەتی سوریا هەوڵەکانیان وا تەواودەکەن پەیوەست بە گەمارۆدانی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە نزیک شارۆچکەی عقیربات لە پارێزگای حەما.

لە بەیانامەکەی ئەمڕۆی لەشکردا هاتوە کە هێزەکانی حوکمەتی بەشار ئەسەد بەرزاییە گرنگەکانیان لە ناوچەکە کۆنترۆڵکردوە و هێڵی دابینکردنی پێداویستیان لە ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی بڕیوە ، ئاماژە بەوەشدەکات کە ملیتانەکان بە گروپی بچوک دەستیان بە هەڵهاتن لەو ناوچەیە کردوە و هەوڵدەدەن خۆیان بگەیننە دیرەزور ، ئەوەی گەورەترین شارە و هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی گرپی دەوڵەتی ئیسلامیدایە.

بەیانامەکەی لەشکری دەشڵێت فرۆکە بێفرۆکەوانی روسیا شەورۆژ پاسەوانی ناوچەکە دەکەن و چەکدارانی داعش دەکەنە ئامانج.

ئەوەی جێی ئاماژەیە روسیا لە مانگی سەپتەمبەری ساڵی 2015 وە دەستی بە هێڕشی ئاسمانی بۆ سەر ملیتانان لەسوریا کردوە ، ئەمەش بۆ یارمەتیدانی هیزەکانی حوکمەتی بەشار ئەسەد ، ئەوانەی بەمدوایانە سەرکەوتنی مەزنیان تومارکردوە وپێش رەویان لە دژی چەکدارانی دژ بە بەشار ئەسەد کردوە.