گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی دوێنێ ی دیمەشقی راگەیاند

Army soldiers inspect the site of a suicide attack at a bus station in the government-held city of Hama in western Syria, in this handout picture provided by SANA on July 6, 2017, Syria.

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشە خۆکوژیەکەی دوێنێ دووشەممەی خستە ئەستۆی خۆی ، ئەوەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامدرا و تێدا بەلای کەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا. لە بەیانامەیەکی ئەمرۆیدا گروپی دەوڵەتی ئیسلامی رایگەیاند سێ جەنگاوەریان هێرشەکەی کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسیانیان ئەنجامدا لە ناوچەی ئەلمەیدان لە دیمەشقی پایتەخت.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا گوتبووی کە دوو هێرشبەری خۆکوژ بەشداریان کرد و هەروەها سێهەمیشیان توانیبووی خۆی بگەێنێتە نێو بنکەکەوە بەرلەوەی پۆلیس بە دەسترێژی گولە بیکوژن و تەقەمەنیەکانی لەخۆی بەستبوو بتەقینەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەی دیمەشقی پایتەختی سوریا کەم جار دووچاری تەقینەوەی خۆکوژی لەم جۆرە بوەتەوە لەو دەمەوەی جەنگی سوریا لەسەرەتای ساڵی 2011 دا بەرپابوو. لە هێرشە خۆکوژیەی مانگی تەموزی ئەمساڵدا لە دیمەشق ئەنجامدرابوو ، 18 کەس کوژران و پتر لە دە کەسیش برینداربوون ، ئەمەش خوێناویترین هێرشی خۆکوژی بوو لە دیمەشقدا ئەوەی هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیاریتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی رانەگەیاند.