جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد. جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی17-12-2012 لەبەغدا بەهۆی باری تەندروستییەوە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كراو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 19-7-2014 گەڕایەوە سلێمانی.
پاشان جارێكی دیكە بۆ هەمان مەبەست برایەوە ئەڵمانیا، دواتر برایە نەمسا، لەمانگی ئەیلوولی ساڵی 2016ەش گەڕایەوە كوردستانو باری تەندروستی باشتر بوو، لەوكاتیشەوە تاوەكو ئێستا ناوەناوە سەركردەو كەسایەتییەكان سەردانیان دەكرد. بەڵام لەم چەند رۆژەدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە دەیگەرێننەوە بۆ ئەڵمانیا و ئەمرۆ 3/10/2017 بۆ دواجار کۆچی دوایی دەکات.
چاودێران دەڵێن تا جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمار بوو هێشتا ئاشتەوایی نیشتیمانی و یەکتر قبوڵکردنی لەبرەودا بوون، خوازیارن کۆچی دوایی ئەم زاتە هەموان لەسەر پرسەکان کۆکبکاتەوەو ئاشتەوایی بهێنێتەوە نێو هەموان.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا لێدوانی لە پەرلەمانتاری لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زانا عەبدولرەحمان وەرگرتووە....
زانا عەبدولرەحمان دەڵێت "مام جەلال خەونێکی هەبوو کە ناوماڵی کوردی یەک بخات، بەڵام بەداخەوە ئەو خەونە نەهاتە دی."
Your browser doesn’t support HTML5
دەشڵێت "کۆچی دوایی رابەڕی رزگاریخوازی شۆڕشی نەتەوەیی کورد جەنابی مام جەلال کۆستێکی گەورە بوو هەم بۆ کۆمەڵانی خەڵکانی کوردستان کە ئێستا لەقۆناغی بێهیوایی و نائارامی سیاسیدا دەژین و وە بۆ گەلی عێراق و و وە بۆ دۆست و دوژمنەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."