دکتۆر ئەمین فەرەج مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەلاحەدین دەڵیت بژارەکانی وان لە بەردەست هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر کەمن ئەمەش بە هۆی زۆری فشارەکانی وان لەسەری و هەروەها نارەزاییە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان لە ئاستێکدان هەمویان لەدژی هەرێمی کوردستانی عێراقە . حوکمەتی عێراقیش لەلای خۆیەوە هەوڵدەدات ئەوپەڕی سوود لەم نارەزاییە نێوخۆی و هەرێمی و هەروەها نێونەتەوەییە وەرگرێت و لەدژی هەرێمی کوردستان بەکاریان بێنێت . دکتۆر ئەمین فەرەج دەشڵیت ؛لایەن و قەوارە سیاسیەکان لە بەغدا هەوڵدەدەن فشار خستنە سەر حوکمەتی ئەربیل بقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندە لە عێڕاق. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر ئەمین فەرەج مامۆستای زانسی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە ئەربیل سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5