دکتۆر جەبار قادر دەڵێت بە هەموو پێوەرێکی سیاسی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەرفەتی رابەرایەتی کردنیان نەماوە ، دەشڵیت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چیتر دەرفەتی ئەوەیان نەماوە کە بەناوی خەڵکەوە قسە بکەن، هەروەها پەنابردنی ئەو دوو حیزبە بۆ تۆمەتبارکردنی یەکتری لە پێناو سەرقاڵکردنی هاوڵاتیانی هەرێمە و لە بیربردنەوەی کارەساتەکانە.
دکتۆر جەبار دەشڵێت بە درێژایی حوکمڕانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی یەکتریان بە خیانەتکار تۆمەتبارکردوە . ئەوەی لە ئێستادا بۆ هەموان رونبوەتەوە ئەوەیە کە هەریەک لەو دوو حیزبە ی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی عێراق نە توانای بەرگرییان هەبووە نە ئامادەش بوون بۆ بەرگری. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشکی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5