دکتور غەریب مامۆستای یاسای نێونەتەوەیی دەڵیت کورد بەر لەروودانی هەر رووداوێک دەبێت خۆی بۆ ئامادە بکات ، بەڵام بەداخەوە نەبوونی وتارێکی سیاسی هاوبەش وایکرد ئیـەی تووشی ئەم نەهامەتیە بکات، بەتایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و بەرپرسانی یەکەم لەوەی بەمدوایانە روویاندا بەتایبەت لە توزخورماتو ، دەکەوێتە ئەستۆی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق چونکە نەیانتوانی خۆیان بۆ قۆناغی دوای شەڕی داعش و رووبەڕوبوونەوەی ئەم مەترسیانە ئامادە بکەن. هەروەها کاتێک رابەرانی کوردی بڕیاری ئەنجامدانی ئەم ریفراندۆمەیاندا ، خۆیان بۆ دەرهاوێژە و لێکەوتەکانی ئامادەنەکردبوو. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاەدین ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5