دکتۆر جەبار قادر: گومانی تێدا نیە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق لەدژی ریفراندۆم دەبێت

Dr. Jabar Kadir

دکتۆر جەبار قادر دەڵێت ئەگەر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بدات ، وەک پرنسیپێک نە واقعییە و نە قانونیشە ، چونکە ریفراندۆمەکە کراو لەسەدا 93 دەنگی بە بەڵی بۆ سەربەخوییدا. هەربۆیە کاری دروست بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ریفراندۆمە دەبێت ریفراندۆمێکی دیکە بکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی و هاوڵاتیان دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بدەن . دکتۆر جەبار قادر دەشڵێت کاربەدەستانی کوردیش گەیشتوونەتە ئاستێک کە هەموو شتێک مۆردەکەن و پێی رازی دەبن.

بەغدا لەوە تێگەیشتوە کاربەدستانی هەرێم ئەوانەی کاروباره‌کەی بەڕێوەدەبەن لە هەموو رویەکەوە شكستیان هێناوە ، هەروەها لە ناوخۆشدا هێندە ناکۆکن ئامادەن خوێنێ یەکتر بخۆنەوە و بەرپرسان باوەڕیان بە میلەت نەماوە و بەهەمان شێوەش میلەتیش متمانەی بە بەرپرسانە نەماوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری سیاسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر