ئەردوغان: لەر پەیوەندیە تەلەفونیەکەی نێوانمان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ هاوئاهەنگیەک هەبوو

Turkey NATO

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردوغان لە وتەکەیدا بۆ ئەندامانی پارتەکەی گوتی ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەم لە هەفتەی رابردوودا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکەم جار بوو لە ماوەیەکی دورودرێژدا هەردوو لامان هاوئاهەنگ بووبین.

ئەردوغان گوتیشی هەردووکمان وەک ئاماژەیەک بۆ خۆی و سەرۆک ترەمپ لە چەند رۆژی داهاتودا لە پێکەوە قسەکردنمان بەردەوام دەبین لەسەر مەسەلەکانی وەک کۆمەکو پشتیوانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕەوانانی کوردانی سوریا ئەوەی تورکیا بە تێرۆرستانی لەقەڵەم دەدات ، هەروەها پشتیوانکارانی کەسایەتی ئاینی فەتحولا گیولن ی دانیشتوی ئەمەریکا ، ئەو کەسایەتییەی کە ئەنکەرە هەوڵی کودێتا شکست خواردووەکەی ساڵی پاری تورکیای دەخاتە ئەستۆ.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی تورکیا گوتیان هەفتەی رابردوو لە میانەی پێکەوە قسەکردنیان لە 24 ی ئەم مانگەدا سەرۆک ترەمپ بە ئەردوغانی سەرۆکی تورکیای گوتبوو ئەمەریکا کۆتایی بە پێدانی چەک و تەقەمەنی بە جەنگاوەرانی کوردانی سوریا دێنێت.