ئێران هەموو دەروازە سنوریەکانی بەڕوی هەریمی کوردستانی عێراقدا سەرلەنوێ دەکاتەوە

Earthquake on Iran-Iraq border

دەسەڵاتدارنی ئێرانی ئەمڕۆ دواین دوو دەروازەی سنوری وڵاتەکەیان بە رووی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ئاواڵاکرد ، واتا ئەو دەروازە سنوریانەی کە حوکمەتی ئێران وەک کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەربەخۆیی داییانی خستوو هەروەها بەغدا و وڵاتانی هاوسێی عێڕاقیش ئەو دەنگدانەیان بۆ سەربەخۆیی کوردانی عێڕاق رەتکردەوە.

کونسوڵی ئێران لە ئەربیل ی پایتەختی خۆجێی هەرێمی کوردی رایگەیاند لە ئەمرۆوە ئەو مەرزە سنوریانە دەکرێنەوە و دەست بەکاردەکەنەوە.

لەو بارەیەوە وتەبێژێکی کوردی لە خاڵی سنوری پەروێخان بە فەرمی کردنەوەی دەروازەکەی پشترڕاست کرد دوای ئەوەی نوسراویان لە بارەی کردنەوەی خاڵە سنوریەکە لە ئێرانەوە بەدەست گەیشت.

کردنەوەی دواین دوو دەروازەی سنوری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، واتای ئەوەیە کە تەواوی خاڵە سنوریەکانی نێوان ئێران و عێراق ئاواڵا کراونەتەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بەرپرسانی ئێرانی یەکەم جار لە 18 ی مانگی دیسەمبەری رابردوودا هەواڵی کردنەوەی ئەو دەروازە سنوریانەی وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراقدا راگەیاند ، بەڵام بەبێ ئەوەی کاتوساتی وەگەڕخستنەوەکانیان دیاری کردبێت.