بەرپرسانی کوردی دەڵین هیزەکانی تورکیا بۆمبی "ناپاڵم" یان لە ناوچەی دەرەوەی شاری عەفرین بێ دەست پاراستن بەکارهێناوە ، واتا بۆسەر ئەو ناوچە کوردییەی کە وابۆ پتر لەیەک هەفتەیە بە هۆکارێکی نەزانراو تورکیا ناوی چڵە زەیتونی لێنراوە و عەفرینی کرادووەتە ئامانجی هێرشەکانی.
"ئیلهام ئەحمەد" سیاسەتمەداری کوردی لە تویتی شەوی ڕابردوویدا نوسیبووی و دەڵێت سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیل لە عەفرین بەکاردێنێت. هاوکات سوپای تورکیا ئەم تۆمەتبارکردنەی رەتکردەوە و گوتی پرۆپاگەندەکارانی کوردی گەرەکیانە دژایەتی نێونەتەوەیی لە دژی تورکیا خۆشبکەن.
تورکیا دەشڵێت یاسای نێونەتەوەیی بەکارهێنانی بۆمبی ناپاڵم ی سوتێنەر لە دژی ئامانجە لەشکریەکان قەدەغە ناکات ، بەڵکو بەکارهێنانی ناپاڵم لە دژی کەسانی سیڤیل قەدەغە دەکات. بەڵام هیچ لایەنیكی سەربەخۆ بەکارهێنانی بۆمبی ناپاڵمی لەلایەن هیزەکانی تورکیاوە وەک ئەو بەرپرسە کوردیە دەڵێت پشتڕاست نەکردوە.
شەڕو پێکدادان ئەمڕۆ یەکشەممە لە باکوری سوریا بەردەوامی هەبووە لە نێوان هێزەکانی تورکیا و نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل ، ناسراو بە "یەپەگە" ئەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆمەکو پشتیوانیان دەکات. هەردوو لایەنی ئاماژە پێدراو باس لە سەرکەوتنیان دەکەن لەم شەڕە قورسە وا بەرپابووە.