مەسعود حەیدەر دەڵیت لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆمان لەگەڵ بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق جەختمان لەسەر دابینکردن و جێبەجێکردنی شایستەسەلەی راگرتنی تەعریبکردنی لە کەرکوک پشت راست کرد و گوتیشی چارەسەرکردنی هەرکێشەیەک دەبێت لە چوارچێوەی مادەی 140 ی دەستوریدا بێت. مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەکرد کە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێڕاق جەختیان لە سەر چەندان پرسی گرنگ کرد، وەک موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و بە گشتی و بەتایبەتیش فرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕیز مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێڕاق سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5