ئەمڕۆ یەکشەممە لەشکری میسر رایانگەیاند کە 16 میلیتانیان کوشتووە و زیاتر لە 30 دیکەشیان دەستگیرکردووە لە ئۆپراسیۆنێکی گەورەی بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر. هەڵمەتە لەشکریەکە لەهەفتەی پێشوەوە دەستیپێکردووە کە رێکخراو و ئەندامانی تاوانکاری و تیرۆریستای نێو میسری کردوەتە ئامانج.
لە راگەێندراوەکەی پەخشی تەلەفزیۆنی ئەمڕۆی سوپای میسریدا هاتوە کە لە کردە لەشکریەکەدا هێزەکانی سوپا و پۆلیسی میسری لەم هەڵمەتە بەرفراوانە لە نیمچە دورگەی سینا بەشداریان کردوە.
پەیامنێرانی رۆیتەرس لێدوانێکی وتەبێژی لەشکری میسر تامیر ریفارعی بڵاوکردەوەو دەڵێت ئەمڕۆ یەکشەمە لە درێژەی هەڵمەتی کێۆماڵکردنەکدا ئۆتۆمبیل و حەمباری چەکو ناوەندەکانی پەیوەندی بێسیم و و کێڵگەکانی حەشیش تێکڕا لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج.
ئەم هەڵمەتە ئاساییشییە سەنگی خستبووە سەر ناوچەی نائارامی سینا ئەوەی ساڵی پێشوو میلیتانەکان هێرشێکی خوێناویان کردە سەر مزگەوتی سۆفی و 311 کەسی نێویان کوشت.