سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت ؛ئەوەی شەڕەڤانان لە رۆژئاوا واتا لە عەفرین دەیکەن بەرخۆدان و تێکۆشانە . ناوبراو دەشڵێت ئەوەی تورکیاش لە دژی عەفرین دەیکات داگیرکاریە و دەڵێت مەخابن حیزبایەتی لە باشوور مۆدێلێکی شكست خواردوە و لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی و حوکمڕانی ناکۆکە ، ئەوەی تێدا سەنگی خستوەتە سەر پاراستنی بەرژەوەندی حیزبی لەوەی گوێ بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەکەی بدات.
دەشڵێت لەسەر ئاستی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان ، هاوسۆزی زۆر هەیە بۆ عەفرین ، پێشموایە لە سەر ئاستی پەرلەمانیش. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە کە لە خاڵی پەڕینەوەی سنوری پیشخاپور بە شاندی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان گوتووە جگە لە پەرلەمانتار سالار مەحمود هەمو ئەندامانی دیکەی شاندەکەی دەچوون بۆ عەفرین دەتوانن بۆ نێو خاکی سوریا بپەڕنەوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان سالار مەحمود لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5