سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشبینی سەردانکردنی ئەردوغان بۆ ئەڵمانیا و مێرکل بۆ تورکیا دەکات

Turkish Prime Minister Binali Yildirim listens during a meeting with journalists in Istanbul, Jan. 21, 2018.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بیناڵی یەڵدرم دەڵیت پێشبینی سەردانکردن لەنێوان سەرۆکی وڵاتەکەی و ئەنگیلا مێرکڵ ی راوێژکاری ئەڵمانیا ، ئاماژەی باشبوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات بێت.

پەیوەندیەکانی نێوان و ئەڵمانیا و تورکیا ئاڵوزیان بەخۆوە بینیوە بە هۆی چەندانی مەسەلە ، لەوانە رێگەنەدان بە بەرپرسانی حوکمەتی تورکیا بۆ سازدانی گردبوونەوە لە شارەکانی ئەڵمانیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی تورکەکان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا.

ئاژانسی هەواڵەکانی pda ی ئەڵمانی ئەمرۆ گوتبووی کە سەرۆک وەزیرانی تورکیا بڕاوی وایە رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی وڵاتەکەی سەردانی ئەڵمانیا بکات دوای ئەوەی حوکمەتێکی نوێی ئەڵمانی دەسەڵات دەگرێتە دەست.

لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایش ئەوەی لە شاری مینشن ی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچیت ، بینالی یەڵدرم گوتبووی پێشبینی دەکەم ئەنگیلا مێرکڵ یش سەردانی تورکیا بکات.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دادگایەکی تورکی رۆژی هەینی رابردوو پەیامنێرێکی ئەڵمانی بەرەگەز تورکی ئازادکرد، ئەوەی بۆ پتر لە ساڵێکە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و دوای ئازادکردنەکەشی تورکیا رێگەی بە رۆژنامەوانەکە دا بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا.